|
*سۆز*
ئه‌م شه‌و بۆ تۆ ترپه‌ی دڵم ده‌نگی ده‌فی موریدانه
له‌نێو زیکری ئیشقی پاکم هه‌ر بۆ تۆیه لهگریانه
وه‌ره ئازیز ئه‌ی گیانه‌که‌م با له‌غوربه‌ت جیابینه‌وه
چه‌شنی فه‌رهاد بامن و تۆ له‌گه‌ڵ شیرین گرد بینه‌وه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
سه‌ودا سه‌ری ئیشقی تۆمه رۆژان و شه‌و وادهسووتێم
ده‌روونێکی پڕشێتانهم ههمووساتاتێك بۆت دهکوڵ دێم
ده‌ی مهمی من بۆ زینه‌که‌ی چه‌شنی وه‌لی تۆی دهیوانه
بێ سوچ و هۆ مهیخهدهستم کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
تۆش کچه‌که ئه‌ی هه‌ناسه کۆت و پێوه‌ندی زه‌مانه
له‌سه‌ر چاوت بۆمنی بێ لان تخوا مه‌یکه به‌به‌هانه
تکایهخهم به بادا با سۆز له جێی ژان تێربسرهوێ
تا له‌دنیای پڕلهخهمدا رێمان به‌رێی خه‌م نه‌که‌وێ
هه‌رتۆی سۆزی ته‌نیا ئیشقی رۆژانی من
گه‌رمی پێکی پڕ له‌مه‌ستی شه‌وانی من
Categories: None
The words you entered did not match the given text. Please try again.
Oops!
Oops, you forgot something.